قـەسیدە 🎵زیکری یا ڕەحمان
به دەنگی 🗣 #خەلیفە_میرزا_ئاغەی_غەوسی

📃 #شێعر 👇
ــــــــــــــــــــــــــ

ئەی خوا ئیمشەو بە دڵ من زیکری یا ڕەحمان ئەکەم
من کە ئیسلامم تەمەنای زەڕەیە ئیمان ئەکەم

ئیدە های ئیسلام چییە ئەی ڕەفێقی با کەماڵ
گەر ئەڵێی خالس ئیتاعەی ئایەتی قورئان ئەکەم

خالس و موخلیس موتیعی ئایەتی قورعان نەبی !
قەد مەڵێ داوای شەفاعەت سەیدی عەدنان ئەکەم

ئەی خوا ئیمشەو بە دڵ من زیکری یا ڕەحمان ئەکەم
من کە ئیسلامم تەمەنای زەڕەیە ئیمان ئەکەم

ئادەم و حەوا کە هەردوو کەوتنە سەر ڕووێ زەمین
بوو بە ئەورادی زوبانیان زیکری یا ڕەحمانەکەم

زیکری یا ڕەحمان بە ڕاستی بوو بە ویردی سەر زووبان
یا رسول الله شەفاعەت ، ساحێبی قورئانەکەم

نوحی پێغەمبەر کەوەختێ کەوتە نێو گێژاوی ئاو
زیکری یاڕەحمان بوو لەنگەر کەشتیێ تۆفانەکەم

وەختێ ئیبراهیم خرایە ئاگر و بۆی بوو بە باخ
زیکری یا ڕەحمان قەمیسی نارد لە بۆ سووتانەکەم

ئەسلام یا فەخری عالەم
ئەسەلام و سەد سەلام

وەختێ ئیسماعیلی نازدار ما لەژێر تیغی دەبان
زیکری یا ڕەحمان هەناردی قۆچ لە بۆ قوربانەکەم

زیکری یا ڕەحمان بوو موسای بردە سەر توری سینا
ناتق و سامیع لە خزمەت خالقی مەنانەکەم

زیکری یا ڕەحمان بوو عیسای موردەیە ساڵی کوهەن
قُمْ بِاإذْنِ للهِ دەفەرموو ئەو لەنێو قەبرانەکەم

ئەو شەوەی ئەسرا کە بردی حەزرەتی روح الأمين
تاج و ڕەف ڕەف بۆ خەڵاتی ساحیبی قورئانەکەم

سەیدی ئەولادی ئادەم خاتەمی پێغمبەران
کاشیفی حەوت ئاسمان و ڕەوزەیە ڕیزوانەکەم

بوو بە ئیمامی جەمعی ئەنبیا ،کردیان نماز
زیکری یا ڕەحمانی فەرموو تاهیری دەورانەکەم

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

قـەسیدە 🎵زیکری یا ڕەحمان
به دەنگی 🗣 #خەلیفە_میرزا_ئاغەی_غەوسی
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی
👉 @Kurdi_Clip 👈

ڪــاناڵی دەنــگی قــورئان
👉 @Dangi_Quran 👈