#قەسیدە 📖 یا رسول الله گیانە
به دەنگی 🗣 #سەید_موحەممەد_جەباری

📃 #شێعر 👇
ــــــــــــــــــــــــــ

یا رسول اللە گیانه
بۆنی جسمت رەیحانه
بە ڕەحم و میهرەبانی
ڕەوشتت بەرز و جوانه

تۆ هەم طه و یاسینی
( مُحمَّدُ الأمْینی )
سەرداری ڕووی زەمینی
جێگەت أعلیٓ ، جینانە

یا رسول اللە گیانه …

قورئان بۆت هات بە خەڵات
بە سوورەت و بە ئایات
جیهادت کرد هەموو کات
کە دەرچووی لەم جیهانە

یا رسول اللە گیانه …

مێعراج کرای بۆ ئاسمان
بینیت گشت پێغەمبەران
بووی بە ئیمام هەموویان
سەلامت لێ بێ گیانه

یا رسول اللە گیانه …

سەلاوات دەن خەڵکینه
بۆ سەر شاهی مەدینه
خاتەمی مۆرسەلینه
سەرۆکی ئینس و جاننه

یا رسول اللە گیانه …

سەلاوات لێ دەن کاکه
لەسەر ئەو زاته پاکه
لە مەحشەر دا بێ باکه
شافیعی هەموومانه

یا رسول اللە گیانه …

ـــــــــ

یا رسول اللە دەخیلەک ماڵی وێران بێ! ، منم
چاو بە ئەشک و دڵ به ئاه و غەرقی عوسیان بێ! ، منم
ڕوو ڕەشی دنیا و قیامەت تۆشەی ڕاهم نییه
نا ئومێدی کردەوەی خۆم ڕەنج بە خەسران بێ! ، منم
دەردەکەم دەردی گرانە ، زۆر لە مێژە تووش بووم
ئەو کەسەی دوچاری دەرد و دووری درمان بێ! ، منم
بۆچ نەگریەم من بە دایم شیوەنێ بەرپا نەکەم
دووکەڵی ئاهی دەروونم ڕوو لە ئاسمان بێ ، منم
سەد پەشیمانی و نەدامەت وا لە ناو دڵ هەڵئەسێ
یا رسول الله دەخیلەک خاک بە دامان بێ ، منم
بارەکەم یەکجار گرانە کەس نییە دەسباری با
دەستی ناو کەشتی لە دەرخە ، غەرقی تۆفان بێ منم
خۆتی چارەی دەردی "لوتفی" ، یا ( شَفْیعُ المُذِْنبین )
بێ نەوا ، بێ عیلاج و چاو بەگریان بێ ، منم

ـــــــــ

خوایە ڕەوا ببینە ڕەحمێ کە بەم مسکینە
عەبدێکی دڵ غەمگینە ، ڕەحمی تۆ بێ پایانە

یا رسول اللە گیانه …

ـــــــــ

ئەی ڕەییسی جەمعی مەخلووق ، شاهی شاهانم وەرە
ئەی ئەمیری هەر دوو دونیا مەردی مەیدانم وەرە

من گوناهبار و خەجاڵەت ، ڕوو ڕەشی ڕۆژی جەزام
خاوەنی عیز و شەرەف تۆی ڕۆح بە قوربانم وەرە
خاتری ڕوخساری نوورینی جەنابت ، خوای مەزن !
ئەرز و ئاسمانی درووس کرد چاو بە گریانم وەرە
من ئەزانم کردەوەی چاکەم نییە ، سا چی بکەم ؟
ڕەحمەتێ فەرموو گەدام ، بۆ ماڵی وێرانم وەرە
من ئەوەندە هەوڵ ئەدەم ، نەفسم لە دەستم دەرچووە
چی لەمەی نەفسی بەد کەم ؟، جانی جانانم وەرە

ئای … گیان موحەممەد…

گەر لە مەولا خوا بە خۆی ڕەحمێ بکاتە حاڵی من
نەفسی بەدکارم دەکوژرێ ، دڵ بەقوربانم وەره
هەر وەکوو سیروان لە چاوم ئاو ئەچۆڕێ بێ وچان
ڕوو ڕەشی دونیا و قیامەت ، دەستە دامانم وەرە
"لوتفی" بەس شیوەن بکە بۆت ناگیرێ نەفسی بەدت
شاهی ( لَولاکْ ) بێتە ئیمداد ، نووری ئیمانم وەرە

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

#قەسیدە 📖 یا رسول الله گیانە
به دەنگی 🗣 #سەید_موحەممەد_جەباری
┄┅┄┄┅┄┄┅┄
ڪــاناڵی تـێـکـستی گـۆرانـی
👉 @Kurdi_Clip 👈

ڪــاناڵی دەنــگـی قـــورئان
👉 @Dangi_Quran 👈